🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/29 12:23

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری عەرەبیی سووریا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری عەرەبیی سووریا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیارە وەزیر لەم سەردانەیدا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا ئەنجام بدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکانی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری عەرەبیی سووریا، و پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و بازرگانیدا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی برا بکات".

ئەوەشی خستەڕوو: "گفتوگۆکان پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری نێوان هەردوو وڵات لە هەمبەر تەحەددییە هاوبەشەکان دەگرنەوە، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئەمن و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاریی دووڵایەنی بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدی بهێنێت و پاڵپشتی لە سەقامگیریی ناوچەیی بکات".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)