بەغدا – INA
دەرەنجامی تیروپشکی دووەمینی پاڵەوانێتیی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ تۆپی فڕەی پیاوان، کە لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەمانی لە کۆمەڵەی دووەمدا لە پاڵ هەڵبژاردەکانی سوڵتاننشینی عومان (میواندار)، سعوودیە و لوبنان دانا.
بڕیارە مسقتی پایتەختی عومان میوانداریی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە بکات لە ماوەی نێوان 12 تا 22ی تەمووزی داهاتوودا، لە کاتێکدا کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەکانی قەتەر، کوێت و سووریای لەخۆگرتبوو.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەمان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەدا لە ڕێگەی یەکە چڕەکانی مەشق و ڕاهێنانەوە بە سەرکردایەتیی ڕاهێنەر عەلائـ خەلەف، لە هۆڵی یانەی مەسافی شەمال لە پارێزگای سەلاحەددین.
ئەم پاڵەوانێتییە بە وێستگەیەکی گرنگی ئامادەکاری دادەنرێت بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان کە دوای ماوەیەک لە دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ بەشدارییە دەرەکییەکان، و بڕیاریشە شاندی هەڵبژاردەکە لە دوازدەی تەمووزی داهاتوودا بەڕێبکەوێت بۆ سوڵتاننشینی عومان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی نێو پاڵەوانێتییەکە.