بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هاوپەیمانی عەزم،جەختی کردەوە کە چاودێری ئەو ڕێوشوێنە دواییانە دەکات کە پەیوەستن بە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە "موسەننا سامەڕایی" و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە، هاوکات ئاماژەی بە ڕێزگرتنی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و متمانەی بە دامەزراوە دەستوورییەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی عەزم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : هاوپەیمانی عەزم چاودێری ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە پەیوەستن بە ئەندازیار موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی هاوپەیمانییەکە، هەروەها جەختی لە گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا کردەوە لە چوارچێوەی گەرەنتییە دەستووری و یاساییەکاندا کە دادپەروەری بێنێتە دی و مافی هەموو لایەنەکان دەپارێزێت.
هاوپەیمانییەکە جەختی لە ڕێزگرتنی تەواوی خۆی بۆ دادگای عێراق و متمانەی بە دامەزراوە دەستوورییەکانی کردەوە، و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکاندا بەو شێوەیەی کە بەشداری دەکات لە دەرخستنی ڕاستییەکان و چەسپاندنی دادپەروەری، هاوکات ئاماژەی بە متمانەی بە دادگا کرد وەک "سەمام ئەمان" (پارێزەری سەرەکی)ی پرۆسەی سیاسی.
هاوپەیمانی عەزم داوای لە هێزە سیاسییەکان و میدیاکان و ڕای گشتی کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە پێشوەختە بڕیاردان لەسەر ڕێکارە دادوەرییەکان یان بەکارهێنانیان لە کێشە و ململانێ سیاسی و میدیاییەکاندا، و پەنا بەرنە بەر بنەما دەستوورییەکان کە بەڵگەی بێتاوانی و گەرەنتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە مسۆگەر دەکات، بە شێوەیەک کە شکۆی دەوڵەت بپارێزێت و متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی بەهێز بکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە موسەننا سامەڕایی لە ماوەی کاروانی سیاسی خۆیدا بە هەڵوێستە نیشتمانییە میانڕەوەکانی ناسراوە، و هەمیشە سوور بووە لەسەر بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و هاوبەشی لەنێوان پێکهاتە عێراقییەکاندا، و ڕەتکردنەوەی وتاری دابەشکاری و جەمسەرگیری و تائیفی.
وەک هاوپەیمانیەتیەکە خستۆتیەڕوو : هاوپەیمانی عەزم لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک بووە لە هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری سیاسی و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی ڕێڕەوی دیموکراسی.