بەغدا – INA
ئەمڕۆ ڕایگەیاند،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی 22 دەستبەسەرکراوی خەڵکی پارێزگای واست ئازاد کرد، و ئاماژەشی بەوە کرد کە سەرۆکی دەزگاکە زەمانەتی (کەفالەتی) ئەو کەسانەی کردووە کە نەیانتوانیوە کەفیل دابین بکەن.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،و تیایدا هاتووە : بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی باسم بەدری ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دادوەری تایبەتمەند لە بەغدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی 22 دەستبەسەرکراوی خەڵکی پارێزگای واست ئازاد کرد، دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ئازادکردنیان بەپێی کەفالەتی ئاسایی، دەزگاکە دەستی کرد بە ڕادەستکردنیان بە کەسوکاریان.
دەزگاکە روونیکردۆتەوە : کە لە هەڵوێستێکدا کە گوزارشت لە پەرۆشی بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان و دوا نەخستنی ئازادکردنی هەر کەسێک کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە دەکات، باسم بەدری ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،بەشێوەی کەسی کەفالەتی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە نەیانتوانیبوو کەفیل دابین بکەن، ئەمەش وای کرد ڕێکارەکانی ئازادکردنیان بەبێ دواکەوتن تەواو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد : ئەمە درێژەی ئەو سەردانە پشکنینەیە کە بەدری بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەکان ئەنجامیداوە و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بۆ ڕەوتی ڕێکارەکان کردووە، کە تێیدا جەختی لە گرنگی پابەندبوونی تەواو بە مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی ڕێنمایی و بڕیارە کارپێکراوەکان کردووەتەوە