🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واڵتز: ترامپ دەرفەت دەدات بە دیپلۆماسی، بەڵام سەبری سەرۆک هەمیشەیی نییە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/28 20:32

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سەرۆک دۆناڵد ترامپ "هەمیشە دەرفەت بە دیپلۆماسی دەدات"، بەڵام "سەبر و ئارامیی سەرۆک هەمیشەیی نییە."

مایک واڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز ڕۆژی یەکشەممە 28ی مانگی حەوت وتی "ئەگەر ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان بکات لە تەنگەی هورمز، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازی ئێران."

وتیشی "ئەگەر ڕژێمی ئێران بۆ ساتێک بیر لەوە بکاتەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا دادەنیشێت و هیچ ناکات لەکاتێکدا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان و بنکەکانی ئێمە، ئەوا هەڵە دەکەن و لە چەند شەوی ڕابردوودا ئەوەیان بە ڕوونی بینیوە."

ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر پێویست بکات ئەمەریکا لەڕووی سەربازییەوە بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی و هەروەها ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی کۆنترۆڵی ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی بکەن.

واڵتز هەروەها وتی "دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان واشنتن و تاران هێشتا بەردەوامن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ترامپ "هەمیشە دەرفەت بە دیپلۆماسی دەدات"، بەڵام "سەبر و ئارامیی سەرۆک هەمیشەیی نییە."

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو هێرشی کردووەتە سەر چەندین ئامانج لە ئێران دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە نزیک تەنگەی هورمز.

لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمەریکادا هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر هەشت شوێنی سەربازی ئەمەریکا لە کوەیت و بەحرەین ئەنجامداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و ئێران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە کە ئامانج لێی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی بەردەوامە و دەستیان بە دانوستان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی و کۆتایی هێنان بە شەڕەکەیان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)