لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە سعودیە 14 کەس گیان لەدەستدەدەن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە میدیای دەوڵەتی سعودیە بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیە ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ڕاس تەنورە، لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی سعودیە لە کەنداو کەوتووەتە خوارەوە و 14 هاووڵاتیی سعودیە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی یەکشەممە 28ی مانگی حەوت بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە مەبەستی دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامن.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی دوای نزیکەی چوار مانگ وەستانی نەوتی خاو بە هۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران جارێکی دیکە ڕۆژی هەینی 26ی مانگی شەش لە تێرمیناڵی ڕاس تەنورە لە کەنداو دەستی کردەوە بە کارکردن و گواستنەوەی نەوت.