🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری ژینگە: هیچ لێبوردنێک بۆ سەرپێچییکاران لەسەر ڕووباری دیجلە نییە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/28 18:38

بەغدا-INA

ئەمرۆ یەک شەممە، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە سەرپێچییکردن لەسەر ڕووباری دیجلە لە ناوچەی ئەبو نوئاس، ، سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق، فەرمانی کرد بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی شارەوانی کەرادە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ژینگە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،و تیایدا هاتووە : ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە سکاڵایەک لەلایەن هاووڵاتییەکەوە گەیشتە وەزارەت سەبارەت بە ڕاکێشانی بۆری ئاوەڕۆ لە ناوچەی ئەبو نوئاس، کەتیایدا وەزیری ژینگە بە یاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت و ئەمینداریەتی بەغدا، سەردانی مەیدانی ناوچەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو کارە سەرپێچییەکی گەورەی ژینگەییە و پێچەوانەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : وەزیری ژینگە جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتەکەی بەرامبەر بەو لایەنانە بە هیچ جۆرێک لێبوردە نابێت، کە ڕووباری دیجلە دەخەنە مەترسییەوە و بە توندی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان دەگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارانە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)