بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، جەختیکردەوە کە عێراق لەگەڵ کۆتاییهێنانە بە جەنگ و پشت بەستنە بە دیالۆگ بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : کە ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی دوایی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا، کە بەهۆیەوە جەنگی نێوان هەردوو وڵات ڕاگیرا، هەروەها باس لە هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان کرا بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و یەکپارچەیی و سەلامەتی خاکەکەیان.
سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە عێراق پشتیوانی لە لەپێشینەیی کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و پشت بەستن بە دیالۆگ و دانوستانەکان دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە، ئەمەش هەلی گەشەپێدان بۆ گەلانی دراوسێ زیاد دەکات.
لە لایەن خۆیەوە عێراقچی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری دووقۆڵی" دووپاتکردەوە، و جارێکی دیکە هەڵوێستی ئێرانی دووپاتکردەوە کە خوازیاری باشترین پەیوەندی پتەوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێی عەرەبی.