بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە عێراق ئامادەیە میوانداری وڵاتانی کەنداو بکات بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ، و جەختیشی کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆی گەلانی ناوچەکە خۆیدا بێت.
وەزیری دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ،عەباس عێراقچی ، هاوتا ئێرانییەکەی، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: سەردانەکەی عێراقچی، بۆ عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن، چونکە هێشتا شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوامە و پێکدادان لە دەوروبەری گەرووی هورمز هەیە.
وتیشی: لەگەڵ عێراقچی چەندین بابەتی جێی بایەخی هاوبەشمان تاوتوێ کردوە، لەوانە ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق بۆ چەندین هێرش لە شەڕی ڕابردوودا، جگە لەوەی داخرانی گەرووی هورمز بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، ئەمەش کاریگەری کردە سەر دۆخی دارایی و ئابووری عێراق.
وەزیری دەرەوە داوای بەستنی کۆبوونەوەیەکی کرد کە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق و ئێران لەخۆبگرێت،و جەختی کردەوە کە عێراق ئامادەیە میوانداری وڵاتانی کەنداو بکات بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕ،هەروەک دووپاتی کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆی گەلانی ناوچەکە خۆیدا بێت، و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا لە پێشینەی کارەکانی هەموومانە.
وەزیری دەرەوە داوای نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بۆ هێرشەکان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، و ڕوونکردنەوەی دا کە بنەمای سیاسەتی عێراق ڕەتکردنەوەی شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد : عێراق ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران،و جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی نایابە، و ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەردوو لایەن کار بکەین لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ.
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوە سوپاسی هاوتا ئێرانییەکەی کرد، کە بە بەردەوامی عێراقی لە دواین پێشهات و ئەنجامەکانی دانوستانەکان ئاگادار کردووەتەوە.