بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرچاوەیەکی باڵا ڕایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت کردوویەتی.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی، عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت.
هەروەک سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا : کە دەستگیرکردنەکان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی تێدایە کە پارێزبەندییان لەسەر لابراوە، هەروەها بەرپرسانی دیکەش کە ناویان لەو دانپێدانانەدا هاتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران، لە ڕاوەدونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژی بۆ سەر سامانی دەوڵەت، درێغی ناکات لەهەر پلە و پۆستێکدابن.