بهغدا -INA
مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە پەیامێکدا داوا لە سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات کۆتایی بە چەقبەستویی سیاسی بهێنن و باس و خواستەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان و ههروهها
مهكتهبی سیاسيی پارتی لە ڕاگەیەندراوێكدا كه دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كهوتووه و تێیدا هاتووه :، هەر لەدواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ڕاگەیاندنى ئاکامەکانى، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى و خەمخۆرى بۆ بارودۆخى هەرێم، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەى دامەزراوە شەرعییەکانى هەرێم بەگوێرەى یاساى بەرکار.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بارودۆخى ناوچەکە بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ هەرچى زوتر دۆزینەوەى ڕێگەچارەى دەربازبون لەو دۆخە نەخوازراوەى ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە هەرێم و ئەزمون و دەستکەوتەکانمان، بۆ هیچ لایەک سودى تێدا نابینرێت
مهكتهبی سیاسيی پارتی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەكردوە، "کاتێک کۆبونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، هەروەها هەوڵەکانمان لە گواستنەوەى باس و گفتوگۆى کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرمون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسیان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە".
ئهوهیش هاتووه كه، "با پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیاربن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەمولایەکمان پابەندى ئەو ڕێگاچارەسەرە بریارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین".