یاریگا – لە بەرامبەر دەروازەکانی چوونە نێو گۆڕستانی بۆتکین لە رۆژهەڵاتی تاشکەندی پایتەختی ئوزبەکستان، مۆنۆمێنتێک هەیە کە لەسەری نووسراوە: “پاختاکۆر-79. ئەوانمان لەبیرە. رێزیان لێدەگرین. شانازییان پێوە دەکەین”. 17 ناو لەسەر مۆنۆمێنتەکە نەخشێنراون. لە 11ـی ئابی 1979، ستافی تیمی پاختاکۆر سواری فڕۆکەیەک بوون بۆ ئەنجامدانی یارییەک لە بەرامبەر دینامۆ مینسک لە خولی باڵای سۆڤیەت، کە بەرزترین …