🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مالیكی: گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان عێراق و دەوروبەری هەرێمییەكەیدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/27 15:44

بەغدا - INA

شەممە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان عێراق و دەوروبەری هەرێمییەكەیدا كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كرد.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران، و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری هاوبەش بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ بكات، ئەمە جگە لە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە.

مالیكی جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان عێراق و دەوروبەرە هەرێمیەكانی، و پاڵپشتیكردنی هەموو ئەوانەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەهێز دەكات و سەروەری و بەرژەوەندیی نیشتمانیی دەپارێزێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران : پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و بەرزكردنەوەی بوارەكانی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دووپاتكردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)