🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان: پلانی تایبەتمان داڕشتووە بۆ پاككردنەوەی ڕووبارەكان لە گوڵی نیل

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/27 14:41

نەجەفی ئەشڕەف - INA- حەیدەر فەرمان

ئەمڕۆ شەممە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، موسەننا تەمیمی، دووپاتیكردەوە كە پلانی تایبەت بۆ پاككردنەوەی ڕووبارەكان لە گوڵی نیل داڕێژراوە.

وەزیرەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئێمە زۆر بەدەست كێشەی گوڵی نیل دەناڵێنین، هەروەها پلانی تایبەتمان ئامادەكردووە بۆ پاككردنەوەی ڕووبارەكانی لێی لە پارێزگای نەجەفی ئەشڕەف، و بەردەوامین لەسەر ئەم پرۆسەیە،ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانی كشتوكاڵی 80% تەواو بووە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ شاهیدیمان بینیوە فراوانترە، دەگاتە 100%"..

ئاماژەی بەوەشكرد : كشتوكاڵی نەجەفی ئەشڕەف زۆر نەرمە، ڕوونیشیكردەوە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سەرچاوە ئاوییەكان لە پارێزگاكان لە ئەستۆی پارێزگارەكاندایە، هەماهەنگییەكی ئاست بەرزیش لەگەڵ وەزارەت هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد : نەجەفی ئەشڕەف یەكێكە لە پارێزگا پێشەنگەكان لە چاندنی برنجدا، وە وەزارەتەكەش گرنگی بەو بابەتە دەدات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلانی كشتوكاڵی سەرەڕای زۆری ئاو لەمساڵدا ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێك دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچە كشتوكاڵییەكانی نەجەفی ئەشڕەف لەوە گەورەترن كە لە پلانەكەدا پێشبینی دەكرێت، ئێمەش كاردەكەین بۆ زیادكردنیان.

لای خۆیەوە، پارێزگاری نەجەفی ئەشڕەف یوسف كەناوی، دووپاتیكردەوە : كە سەردانەكەی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان بۆ چارەسەركردنی بەشێك لە كێشەكانی پەیوەست بە وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ بووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)