نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ئەگەر لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەبووایە، ئیسرائیل "لەسەر نەخشە دەسڕایەوە و لەناو دەچوو"، هاوكات پێداگریی لەسەر ئەوەش کردەوە کە "نابێت ڕێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لە بەستنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا، کە باشترینە لە مێژووی ئیدارەکانی ئەمریکادا"، کایانیشیکردەوە کە "ئێران شتی زۆری پێشکەش کردووە لەپێناو گەیشتن بەو ڕێککەوتنە".
ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران کەشتییەکی لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج"، و ڕوونیکردەوە کە "زیان بەر ئەو کەشتییە کەوتووە کە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەوە هێرشی کراوەتەسەر".
ترامپ دیسانەوە جەختی لە لێدوانەکانی کردەوە و وتی: "ئەگەر ئێمە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان لەناو نەبردایە، ئیسرائیل لە بووندا نەدەما".