نێودەوڵەتی – INA
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری سیریک لە باشووری وڵاتەکە بیستراوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە: "دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی تاهیریە لە شاری سیریک لە باشووری وڵات بیستراوە، بەبێ ئەوەی سەرچاوەکەی بزانرێت."
ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر لەمڕۆدا ڕایگەیاندبوو: "دڵم بەوە خۆش نییە کە دوێنێ ئێران تەقەی لە کەشتییەک کردووە لە گەرووی هورمز، و نەدەبوو ئەو کارە بکات، بەم زووانەش وەڵامی ئێمە دەزانن."