🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەیی ناوەندی: لە وەڵامی بەئامانجگرتنی کەشتییەک لە هورمز هێرشمان کردە سەر چەند پێگەیەکی ئێرانی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/27 00:02

نێودەوڵەتی – INA

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە لە وەڵامی ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز، چەند هێرشێکیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی ئێرانی کە بۆ کۆگاکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنران.

فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:"هێرشە بێ پاساوەکەی ئێران بۆ سەر هێڵەکانی دەریاوانیی بازرگانی، پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە."

هاوكات جەختیشی کردەوە کە "ڕەفتارە مەترسیدارەکانی ئێران، ئازادیی دەریاوانیی تێکداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جووڵەی بازرگانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە".

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانیان "بەردەوامن لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی ئاسایشی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا"، ڕوونیشیکردەوە کە "سوپای ئەمریکا ئامادەیی و چاوکراوەیی خۆی دەپارێزێت بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە سەرجەم بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێراندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)