بەغدا - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ هەینی، سەرکەوتنی پلانی ڕێکخستن و هەماهەنگیی تایبەت بە زیارەتی عاشورای ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه:"بە سوپاس و پشتیوانیی خودا و بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانمان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، سەرکەوتنی پلانی ڕێکخستن و هەماهەنگیی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایشی کاروانەکانی ماتەمینی (جێگیر و گەڕۆک) و سەرجەم ڕێوڕەسمەکانی حوسێنی ڕادەگەیەنین، کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و ئەهلی بەیتی پەیڕەوکەرانیان (سڵاوی خوایان لێبێت) لە دەیەمین ڕۆژی موحەڕەمی حەرامدا بەڕێوەچوون."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه "ئەم سەرکەوتنە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا و بە هاوکاری و کۆششە دڵسۆزانەکانی هاووڵاتییان و لایەن و دامەزراوە خزمەتگوزارییە پاڵپشتەکان بەدەستهات، بە مەبستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران".