بەغدا – INA
وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ هەینی، ئاماری ئەو خزمەتگوزارییانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی ڕۆژی دەیەمینی موحەڕەمی حەرامدا پێشکەشی کردوون.
سەیف بەدر، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی تەندروستی پێشکەشکردنی ١٣١,٦٩٩ خزمەتگوزاریی پزیشکی و چارەسەری بە زیارەتکاران و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینی لە ماوەی زیارەتی دەیەی موحەڕەمی حەرامدا ڕادەگەیەنێت، کە دابەشبوون بەسەر چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی نەخۆشی، برینداری جۆراوجۆر و پێشکەشکردنی فریاکەوتنی سەرەتایی لە مەفرەزە پزیشکییەکان و نەخۆشخانە مەیدانییەکاندا".
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد کە ژمارەی ئەو حاڵەتانەی چارەسەرکراون بەپێی ناوچەکانی پاڵپشتی بەم شێوەیەیە:
· کەربەلای پیرۆز: ٣٠,٢٧٥ حاڵەت
· نەجەفی ئەشرەف: ٢٩,١٤١ حاڵەت
· مەیسان: ١٩,٣٨٥ حاڵەت
· دیوانیە: ١٢,٢٥٣ حاڵەت
· بابل: ١٠,٤٠٦ حاڵەت
· واست: ٧,٨١٦ حاڵەت
· بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکان: ٣,٧٨٢ حاڵەت
· ڕەسافە (بەغدا): ٣,٧٢٥ حاڵەت
· زیقار: ٣,٦٥٥ حاڵەت
· کەرخ (بەغدا): ٢,٧٧٣ حاڵەت
· کەرکوک: ٣٨٨ حاڵەت
· نەینەوا: ٢٠٠ حاڵەت
ئاماژەی بەوەش کرد کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و فریاکەوتنەکان بەم شێوەیە بوون:
· حاڵەتە گواستراوەکان بە ئەمبوڵانس: ٩,٢٦٨ حاڵەت
· حاڵەتە ڕەوانەکراوەکان لە مەفرەزەکانەوە بۆ نەخۆشخانەکان: ٢,١٠٠ حاڵەت
· ژمارەی نەخۆشخانە گەڕۆکەکان و کلینیکە مەیدانییەکان: ٧ نەخۆشخانە
· جێگیرکردنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبوڵانس: ٧٧٤ دانە
· سەنتەرەکانی پزیشکیی کۆمەڵەکان (طب الحشود): ١٨ سەنتەر
· مەفرەزە پزیشکییە بڵاوکراوەکان: ٢١١ مەفرەزە
· حاڵەتەکانی نەشتەرگەری (برینداریی جەستەیی) لە بەیانیی دەیەمینی موحەڕەمدا: ١١٢,٦٢٣ حاڵەت
· چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی خوێنبەربوون: ٩,٦٦٢ حاڵەت
ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی پلانی گشتگیری تەندروستیدا دێن کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی تەندروستیی پاڵپشت و لایەنە بەشداربووەکان داڕێژراوە، بە مەبەستی دابینکردنی چاودێریی پزیشکی و خزمەتگوزاریی فریاکەوتن لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت)".
ئەوەشی خستەڕوو کە "وەزیری تەندروستی، عەبدولحوسێن موسەوی، خۆی چووەتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پلانی تەندروستیی تایبەت بە زیارەتی دەیەمینی موحەڕەم و سەرپەرشتیکردنی مەیدانیی بەڕێوەچوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و فریاکەوتنەکان بە زیارەتکاران".