🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مالیکی و بەدری دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/25 15:32

بەغدا – INA

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ باسم محەمەد یونس بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە باسم محەمەد یونس بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "لە دیدارەکەدا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی وڵات و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە ئەمنییەکان خرانە ڕوو، بەو ئامانجەی ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژەوەندییە باڵاکانی."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ، مالیکی جەختی لە "گرنگیی بەردەوامبوونی پاڵپشتیی دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیان، بەهێزکردنی کاری دامەزراوەیی و پەرەپێدانی تواناکانی ئەمنی و هەواڵگری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە جیاوازەکان" کردووەتەوە.

لای خۆشییەوە، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بە "گرنگترین ئەرکەکانی دەزگاکە و پلانەکانی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و خزمەتکردنی دەوڵەت و هاووڵاتییان" کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)