🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕوبیۆ: لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێراندا وڵاتانی کەنداو بەشدار پێ دەکەین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/25 15:02

بەدواداچوون – INA

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێراندا، وڵاتانی کەنداو بەشدار پێ دەکات.

ڕوبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مەنامەی پایتەختی بەحرەین سازی کرد، ڕایگەیاند: "هاتووم بۆ ناوچەکە تا دڵنیایی بدەمە هاوبەشەکانمان کە ئێمە ڕازی نابین بە هیچ ڕێکارێک کە ئاسایشیان تێکبدات یان ببێتە هەڕەشە بۆ سەریان." ڕوونیشی کردەوە کە "لەگەڵ وڵاتانی کەنداو باسی پرسی دامەزراندنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ئێرانمان نەکردووە."

وتیشی: "لە کۆتاییدا هیچ باج و ڕەسمێک بۆ تێپەڕین لە گەرووی هورمزدا نابێت،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "عومانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوان پشتیوانی لە سەپاندنی هیچ جۆرە باجێک ناکەن لە بەرامبەر تێپەڕین لە گەرووی هورمز.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)