🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حكومەتی هەرێمی كوردستان: ژمارەیەك لە كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە لە هەرێم

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 21:08

بەغداد – INA

حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنەوەی كاری ژمارەیەك لە كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكانی لە هەرێم ڕاگەیاند.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، ڕایگەیاند: "كۆمپانیای (HKN) بە تێكڕای 7,000 بەرمیل لە ڕۆژێكدا دەستی بە بەرهەمهێنان كردووەتەوە، و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش لە كێڵگەی (ئەترووش) دەست بە بەرهەمهێنان دەكاتەوە".

سەبارەت بە كۆمپانیاكانی دیكە وتی: "كۆمپانیای (گۆڵف كیستۆن) ئەمڕۆ دەستی بە بەرهەمهێنان كردووە لە كێڵگەی (شێخان)، لەکاتێکدا كۆمپانیای (DNO) ڕۆژی هەینی داهاتوو بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەی (تاوك) و (فیشخابوور) دەستپێدەكاتەوە".

هەروەها وتیشی: "كۆمپانیای (هانت ئۆیڵ) لە هەشتی تەمموزی داهاتوودا دەست بە چالاكییەكانی دەكاتەوە".

هەورامانی ڕوونیكردەوە: كە "كۆمپانیاكان بەهۆی هێرشەكانی پێشووەوە كە كێڵگە نەوتییەكانیان كردبووە ئامانج، تووشی زیانی گەورە بووبوون، ئەمەش وایكردبوو كە هەندێكیان بە شێوەیەكی كاتی كارەكانیان ڕابگرن بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و نوێكردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەكان، كە ئەمەش ڕێكارێكی پێویست بوو بۆ دەستەبەركردنی بەردەوامیی بەرهەمهێنان بە شێوازێكی ئارام".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)