🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەگاتە ڕۆما

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 20:50

بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا".

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆکی یەکەمی دادگای باڵای پێداچوونەوەی ئیتاڵیا،پاسکواڵ داسکۆلا هاتووە".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لەکاتی گەیشتنیدا، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئیتاڵیا، سەیوان بارزانی، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)