🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەیحان داوای هەڵوێستێکی ئیسلامی یەکگرتوو دەکات بۆ پاراستنی دۆزەکانی ئوممەت و بەهێزکردنی تەواوکاری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 19:50

بەغداد- INA

عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە داوای هەڵوێستێکی یەکگرتووی ئیسلامی کرد بۆ پاراستنی دۆزەکانی ئوممەت و بەهێزکردنی تەواوکاری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ایگەیاندووە: "عەدنان فەیحان دلێمی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی شاندی پەرلەمانی عێراق، جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە ئیسلامییەکان کردووەتەوە بەرامبەر بەو تەحەددی و قەیرانانەی ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت، لەگەڵ بەهێزکردنی دیپلۆماسیی پەرلەمانی و تەواوکاریی ئابووری بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی جیهانی ئیسلامی".

فەیحان لە وتاری عێراقدا کە لە میانی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "ئەوەی خاکەکانی فەلەستین و بەتایبەتیش کەرتی غەززە و قودسی شەریف ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر لوبنان، و جەنگی ئەمریکی / زایۆنیی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشێلکارییەکی زەقە بۆ سەر یاسای نێودەوڵەتی و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە"، داواشیکرد بۆ "گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتووی ئیسلامی کە سەروەریی وڵاتانی ئیسلامی و بەرژەوەندیی گەلەکانیان بپارێزێت، و بەشدار بێت لە کۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و دەستێوەردانی دەرەکی و پشتبەستنی زیاد لە پێویست بە هێزە بیانییەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ڕەت بکاتەوە".

فەیحان هۆشداریشی دا لە "هەڵکشانی ئەو هەڕەشانەی کە ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکان و بازرگانی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج"، جەختیشی لە "پێویستی هەماهەنگی هەوڵە ئیسلامییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوی و دەریایی هاوبەش".

داواشیکرد بۆ "بەهێزکردنی تەواوکاریی ئابووری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا، و گەشەپێدانی یاساکانی نێوانیان و ئاسانکاریی جووڵەی سەرمایە و وەبەرهێنانی هاوبەش، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددی و فشارە دەرەکییەکان".

جێگری یەکەم تەئكیدیکردەوە: کە "عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی کرانەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، ئەمەش لە سۆنگەی باوەڕبوونی بە گرنگیی گفتوگۆ و تەواوکاری"، هاوکات پابەندبوونی خۆی نوێکردەوە بۆ "پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە ئامانجیان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامە لە جیهانی ئیسلامیدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)