بەغداد – INA
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدراڵی محەمەد عەلی لامی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: ئۆپەراسیۆنی تیمەکانمان بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی دەیان ملیار دینار و فاکتەرێکی ڕێگری بووە لەبەردەم سەرپێچیکاران.
لامی لە بەیاننامەیەکاندا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەو ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنانەی کە دەستەکە جێبەجێیان دەکات، ئامانجیان پاراستنی ماڵی گشتییە، لەگەڵ دڵنیابوونەوە لەوەی هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران ڕووبەڕووی سەرانەسەندن و تەنگپێهەڵچنین نەبنەوە لە پێناو ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان یان لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دامەزراوەکانی دەوڵەت پێشکەشیان دەکەن".
سەرۆکی دەستەکە، لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ تیمەکانی دەستبەسەرداگرتن لە دەستەکەدا، ئاماژەی " بەو هەوڵە بێوچانانە دا کە ئەو تیمانە لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە دەیدەن"، و جەختیکردەوە کە "لایەنی سزادانی لە کاری دەستەکەدا، فاکتەرێکی ڕێگرییە بۆ هەر کەسێک کە دەست بۆ ماڵی گشتی ببات، یان هەوڵی داواکاری نایاسایی لە هاووڵاتییان یان وەبەرهێنەران بکات و سەرپێچی لە ئەرکە وەزیفییەکانی بکات".
ستایشی "ئەو ئەدا و کارکردنە پیشەییە باڵایەی کرد کە تیمەکانی دەستبەسەرداگرتن ئەنجامی دەدەن وەک هێڵی یەکەمی بەرگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاراندا، بەتایبەتی لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی دەیان ملیار دینار".
سەرۆکی دەستەکە هانی دان لەسەر "بەردەوامبوون لە وردبینی، بابەتیبوون و پیشەییبوونی باڵا لە کاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرداگرتندا، لەگەڵ هەماهەنگی باڵا لەگەڵ لایەنەکانی جێبەجێکردنی یاسادا".
ئاماژەی بە "هاوکاری و هەماهەنگییە گەورەکەی نێوان ئەوان و دادوەرانی لێکۆڵینەوە دا، چ پێش جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرداگرتن یان دوای ئەوە"، و جەختیکردەوە کە "کاری لێکۆڵینەوەی دەستەکە گەندەڵی و سەرپێچیکارانی سەر ماڵی گشتی دەکاتە ئامانج و ناتوانێت ببێتە هۆی پەککەوتن یان دواکەوتنی پڕۆژەکان".
لامی هۆشداریی دا لە "سکاڵا و ڕاپۆرتە نادروستەکان و پێویستیی بەدواداچوون و پشکنینی زانیارییەکان بە پیشەییبوونێکی باڵا، بۆ ئەوەی ڕێگا لە گەندەڵکاران و هەندێک لە نەفسنزمان بگرین کە ڕەنگە فەرمانبەرانی دەسپاک بکەنە ئامانج".
جەختیشی کردەوە کە "کەرامەتی فەرمانبەران و ڕێزگرتن لە مافەکانیان دەخەینە نێو کارە لەپێشینەکانمان تەنانەت لە ناوجەرگەی کاری لێکۆڵینەوەشدا، ئەمەش بە ڕێنوێنیوەرگرتن لە پرەنسیپە یاساییەکان کە دەڵێن (تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی تاوانەکەی بەسەردا دەسەلمێنرێت)".