🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرهەمە نەوتییەکان ڕاگرتنی کاتیی ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی مانگی موحەڕەمی حەرام ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 14:08

بەغداد- INA

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگرتنی کاتیی ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵانی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە دا کە ئامانج لەم ڕێکارە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ مەوکیبە حوسێنییەکان تاوەکو پێداویستییەکانی خۆیان لە ماددەی غازی (غازی چێشتلێنان) لە سەرجەم پارێزگاکاندا لە ماوەی مانگی موحەڕەمی حەرام و زیارەتی چللەدا بەدەستبهێنن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە، ڕافد سادق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: "ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە"، ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەمە ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەتە لەبەردەم مەوکیبە حسێنییەکان و هەروەها هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەکانیان لە ماددەی غازی چێشتلێنان لە سەرجەم پارێزگاکاندا لە ماوەی مانگی موحەڕەمی حەرام و زیارەتی چللەدا".

وتیشی: "ڕاگرتنەکە کاریگەری لەسەر پرۆسەکانی دابینکردن نابێت، و بەرهەمهێنانی پێویست لە ماددەی غاز هەیە بۆ پڕکردنەوەی داواکارییەکان لە ئێستادا"، ئاماژەی بەوەش دا: کە "دوای کۆتاییهاتنی وەرزی مانگی موحەڕەمی حەرام و زیارەتی ئەربەعین، کارکردن بە ئەپڵیکەیشنەکە دەستپێدەکاتەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)