🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراق و کازاخستان تاوتوێی تەواوکردنی ڕێکارەکانی واژۆکردنی یاداشتنامەیەک دەکەن لە بوارەکانی گواستنەوەی سزادراوان و هاوکاری دادوەری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 11:44

بەغداد - INA

وەزیری داد خالید شوانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق تەڵعەت شاڵدانبای، تەواوکردنی ڕێکارەکانی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی هاوکاری لە بوارەکانی گواستنەوەی سزادراوان و هاوکاری دادوەری و یاسایی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "وەزیری داد خالید شوانی، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق، تەڵعەت شاڵدانبای کرد، لە دیدارەکەدا قۆناغەکانی کۆتایی تایبەت بە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی گواستنەوەی سزادراوان و هاوکاری دادوەری و یاسایی تاوتوێ کرا، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووڵایەنەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە نێوان هەردوولادا".

شوانی بەپێی بەیاننامەکە جەختیکردەوە: لە "پەرۆشی کۆماری عێراق بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست، و بەهێزکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان لە بوارە دادوەری و یاساییەکاندا"، ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەم ڕێککەوتنانە هەنگاوێکی گرنگن بەرەو چەسپاندنی هاوکاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بکات".

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی کازاخستان جەختی لە "خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە ڕووە دادوەری و یاساییەکانەوە"، ستایشی "گرنگی یاداشتنامەی هاوکاری چاوەڕوانکراو و ئەو چوارچێوە یاساییەی کرد کە دابینی دەکات بۆ بەشداریکردن لە بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش و توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی نێوان هەردوو گەلی دۆست".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)