بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ووردیەکاری دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی نوێی لە پلەکانی گەرمای کرد.
دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت کە خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەندە و لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک بۆ مامناوەندی چڕی لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور و لە کاتی ئێوارەدا لەناو دەچێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و کەمێک دادەبەزن لە ناوچەی باشوور، و مەودای بینینی ئاسۆیی باش دەبێت (٦-٨) کم و لە تۆز و خۆڵدا (٣-٥) کم".
رونیشیكردەوە: "ڕۆژی هەینی کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کەشوهەوای ڕۆژی شەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرانسەری وڵاتدا".
راشیگەیاند: "یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرانسەری وڵاتدا".