🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دۆناڵد ترامپ فەرمانی دروستکردنی کۆمپیوتەری کوانتەم دەردەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/23 23:20

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی دروستکردنی کۆمپیوتەرێکی بەهێزی بە تەکنەلۆژیای کوانتەم واژۆ کرد.

ئامانج لە دروستکردنی ئەم کۆمپیوتەرە ئەوەیە کە بۆ کاری توێژینەوە و پاراستنی سیستەمی دیجیتاڵی ئەمەریکا بەکار بێت و پێشبینی دەکرێت ساڵی 2028 ئامادە بێت.

لە هەمانکاتدا سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد کە ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاساییشی کۆمپیتەریی حکوومەتی ئەمەریکا لە پەلامارە سایبیرییەکان کە لە لایەن کۆمپیتەری دروستکراو بە سیستەمی کوانتەم ئەنجام دەدرێن.

ئامانجی ئەم پلانەی ئیدارەی ئەمەریکا گواستنەوەی سیستەمی حکوومییە بۆ سەردەمی دوای کوانتەم کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵەکانی 2030-2031 پێی بگەین.

کۆمپیتەرەکانی کوانتەم بە پشتبەستن بە یاسا فیزیاییەکانی کوانتەم زانیاری بەکار دەهێنن. لەم ڕێگەیەوە کێشە ئاڵۆزەکان چارەسەر دەکرێن کە تەنانەت باشترین کۆمپیتەرە بەهێزەکانی ئەم سەردەمە لە توانایاندا نییە.

بەرپرسانی ئیدارەی ترامپ دەڵێن ئەم پێشکەوتنە ناوازەیەی بواری تەکنەلۆژیا بەشێکە لە خواستەکانی ترامپ بۆ "سەردەمی زێڕینی ئەمەریکا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)