🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەیحان جەخت لە گرنگیی قووڵایی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و ئوردن دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/23 18:38

بەغداد- INA

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی قووڵایی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و ئوردن کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ مازن قازی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکان و هەماهەنگی هاوبەشی عەرەبی تاوتوێ کرد، ئەمەش لە پەراوێزی کارەکانی بیستەمین خولی کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانەکانی دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە لە باکۆیی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت."

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، فەیحان جەختی کردووەتەوە لەسەر "قووڵایی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و ئوردن" و ئاماژەی بەوە داوە کە "تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان و بەستەرە توندوتۆڵەکان وایکردووە شانشینی ئوردن یەکێک بێت لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری ئەو بارودۆخانەی لەسەر بووە کە عێراق بەخۆییەوە بینیون."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ کە "عێراق دەستی کردووە بە وەرگرتنەوەی تەندروستی خۆی و بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن هەنگاو دەنێت، بە شێوەیەک کە بە شێوازێکی ئەرێنی ڕەنگدەداتەوە بەسەر ئوردن و ناوچەکەدا، هەروەها تیشکی خستە سەر تەحەدییە هەرێمییەکان و لێکەوتە ئابوورییەکانیان"، و جەختیشی کردەوە لەسەر "هەوڵی دەسەڵاتی تەشریعی (پەرلەمان) بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی ئابووری و هەمەجۆکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت."

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن مازن قازی، "هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی یەکڕیزی عێراق و سەقامگیرییەکەی نوێکردەوە" و جەختی لەسەر "پاڵپشتی شانشینی ئوردن کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووڵایەنەکان لە بوارە جیاوازەکاندا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)