🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی: دیدگای حکومەت بۆ بنیاتنانی دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای ستراتیژیی "عێراق لەپێشینەیە"یە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/23 14:14

به‌غداد – INA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە دیدگای حکومەت لە بنیاتنانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا پشت بە ستراتیژیی "عێراق لەپێشینەیە" دەبەستێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی 'قاسم عه‌بوودی'، پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە مەدەنییەکانی یەکێتیی ئەوروپا 'ستێفانۆ تۆمات' کرد، ئەمەش بە ئامادەبوونی باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا".

لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، جگە لە تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هەردوولا".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ، عەبوودی جەختی کردووەتەوە کە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەرۆشە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە گشتی، و یەکێتیی ئەوروپا بە تایبەتی"، ئاماژەشی بە "بوونی دیدگایەکی حکومی کردووە بۆ بنیاتنانی دامەزراوە ئەمنی و نیشتمانییەکان بەپێی ستراتیژیی عێراق لەپێشینەیە".

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ "چەندین دۆسیەی هاوبەش لە نێوان ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی و یەکێتیی ئەوروپادا هەن، کە دیارترینیان ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ، چاکسازی لە کەرتی ئەمنیدا، و دۆسیەکانی دیکەن کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاشتیدا".

هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "ستێفانۆ تۆمات، بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێیەکەیەوە پیرۆزبایی لە عەبوودی کردووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستووە، هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشیی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا و لەسەرجەم ئاستە جیاوازەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووریدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)