بەغداد- INA
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگەیاندنی خەرجکردنی مووچەی چاودێری تەرخانکراوی بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ڕاگرت.
سەرۆکی دەستەی مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی ناوبراو، "زیکرا عەبدولڕەحیم" لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دەستەکە سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی، کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەکانی تەواو کردووە"؛ ڕوونیشیکردەوە کە "ژمارەی ئەو سودمەندانەی کە خەرجکردنی مووچە دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە (٣٧٨,٣٣٠) سودمەند، بە بڕی گشتی کە زیاترە لە (٦٦) ملیار و (٨٨٤) ملیۆن دینار".
ئەوەشی هاتووه كە "دەستەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ مسۆگەرکردنی ڕێکوپێکی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە بەپێی سیاقە پەسەندکراوەکان، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی بژێوی ژیانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خێزانەکانیان".
عەبدولڕەحیم داوای لە سودمەندان کرد کە "سەردانی دەرچەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی پەسەندکراو بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی خەرجکردن و گەیشتنی ئاگادارکردنەوەکان لە لایەن بانکە دیاریکراوەکانەوە".