🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شاندێکی پەرلەمانتاران بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی خولی بیستەمی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی گەیشتنە ئازەربایجان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/23 11:47

بەغداد-INA

شاندێکی پەرلەمان ، ئەمڕۆ سێشەممە، گەیشتنە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی خولی بیستەمی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "شاندێکی پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران 'عەدنان فەیحان'، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتنە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی خولی بیستەمی کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، کە ئازەربایجان لە ماوەی نێوان ٢٢ تا ٢٥ی حوزەیرانی ئێستا میوانداری دەکات".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ : "شاندە پەرلەمانییەکەی عێراق پەرلەمانتاران؛ حوسێن موئه‌نس، محەمەد گەعۆد، ئەسۆس عەلی، و خەدیجە وادی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەفوان بەشیر جەرجەری لەخۆدەگرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەم بەشداریکردنە لە چوارچێوەی پەرۆشیی ئەنجومەنی نوێنەراندایە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی خۆی لە کۆڕ و کۆبوونەوە پەرلەمانییەکاندا، و چالاککردنی دیپلۆماسیی پەرلەمانی بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و چەسپاندنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانە خوشک و دۆستەکاندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)