نێودەوڵەتی – INA
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کازم غەریب ئابادی، ڕایگەیاند کە واشنتن مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی داوە و دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی ١٢ ملیار دۆلار لە داراییە سڕکراوەکان.
غەریب ئابادی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لایەنی ئەمریکی مۆڵەتێکی گشتیی دەرکردووە کە ڕێگە دەدات بە فرۆشتنی نەوت، بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان و بەرهەمە نەوتییەکان،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "مۆڵەتەکە لەسەر ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی داراییە بیانییەکان (OFAC) بڵاوکراوەتەوە."
وتیشی: "ئەو لێکتێگەیشتنانەی واژۆکراون سەبارەت بە ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی ئێران، کە بەهاکەیان دەگاتە ١٢ ملیار دۆلار، دەستبەجێ دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە."