🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هەندێک لە سەرکردایەتی و پێگە ئەمنییەکاندا ڕەتدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 20:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەباح نعمان، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هەندێک لە سەرکردایەتی و پێگە ئەمنییەکاندا ڕەتکردەوە، لە هەمان کاتدا داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە ورد بن لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا.

نعمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵیان لەسەر ڕوودانی گۆڕانکاری لە هەندێک لە پێگە و سەرکردایەتییە ئەمنییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا ئێمە ڕاستیی ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە، داواش لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کەوپەڕی وریايي و وردی بپارێزن، و پابەندبن بە وەرگرتنی هەواڵەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)