🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 14:41

هەولێر ـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە ،ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکومەت و سەرکردایەتی ڕووسیا هەیە و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو" .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)