🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆتایی ئەمساڵ بە شارەزایانی نێودەوڵەتییەوە دەگەڕێینەوە بۆ عێراق

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 12:41

بەغدا - INA - ویسام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەمساڵ بە یاوەریی شارەزایانی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز و پڕۆژە بە حکومەتی عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری هەرێمیی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی، عەبدوڵا دەردەری، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) هاوبەشییەکی یەکجار کۆنی لەگەڵ عێراقدا هەیە، و هاوشانی سەرجەم ئەو قۆناغانە ڕۆیشتووە کە وڵاتەکە پێیدا تێپەڕیوە، و تا ئەو کاتەی عێراق ئارەزووی ئامادەبوونی ئێمە بکات، ئێمە لێرە دەمێنینەوە".

ئاماژەی بەوشکرد: "بەرنامەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ کۆمەڵێک تیمی پسپۆڕ لە شارەزایانی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەمەش پاڵپشت بەو دیدگا و ڕێنماییانەی کە لە سەرۆکایەتییەکانی عێراقەوە بیستراون، بە ئامانجی گواستنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی جیهان بۆ عێراق"، ڕوونیشی کردەوە کە "حکومەتی عێراق خۆی ئەولەوییەتەکانی دیاری دەکات، لە کاتێکدا ڕۆڵی بەرنامەکە تەنیا چڕدەبێتەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی بنیاتنانی دامەزراوەکان، بەهێزکردنی توانای نیشتمانی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ماوەی نێوان ئێستا و تا کۆتایی ساڵ، کار دەکرێت بۆ قووڵبوونەوە لە لێکۆڵینەوەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاز بە حکومەتی عێراق لە سەرجەم بابەتەکاندا".

تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە ئابووریی ناوچەکەدا"، لایەنێکی گرنگیشی خستەڕوو کە "ئەگەر عێراق بتوانێت ڕێژەی گەشەی ساڵانە بگەیەنێتە 6%، ئەوا بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا دەبێت، چونکە بە شێوەیەکی خۆکار ڕێژەی گەشە لەو وڵاتانەشدا بە نزیکەی 2% بەرز دەکاتەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)