🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی گواستنەوە ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (س.خ) لە ماوەی زیارەتی عاشوورادا ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 03:20

بەغداد - INA

وزارەتی گواستنەوە، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ماوەی زیارەتی عاشوورادا دووپات کردەوە.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانی خزمەتگوزاریی تایبەت بە گواستنەوەی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ماوەی زیارەتی دەیەمی موحەڕەمی حەرامدا، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیارەتکارانی شاری پیرۆزی کەربەلا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "وەزارەت لە ڕێگەی کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی سەرنشینان و وەفدەکانەوە، ٢٠٠ پاسی بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران تەرخانکردووە، لەگەڵ ئامادەکردنی ٥٠ پاسی یەدەگ کە لە کاتەکانی لۆد و قەرەباڵغی زۆبدا دەکەونە خزمەتەوە. جگە لەمەش، چوار وۆرکشۆپی تەکنیکی گەڕۆک بۆ ئەنجامدانی چاککردنەوەی مەیدانیی دەستبەجێ ئامادەکراون، و سیستەمی چاودێری و شوێنپێهەڵگرتنی (GPS)یش کارا کراوە بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی ڕەوانی لە هاتوچۆدا."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش داوە کە "١٥٠ فەرمانبەر لە کادیرانی تەکنیکی، کارگێڕی و ڕاپەڕاندن تەرخانکراون بۆ بەڕێوەبردن و لێخورینی پاسەکان و ڕێکخستنی جوڵەی گواستنەوەکە، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایاب بە زیارەتکاران."

هاوکات ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە "١٠ هەزار ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ناوخۆیی و دەرەکی ئامادەکراون، ئەمەش بە سەرپەرشتی کادیرانی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت بۆ ڕێکخستنی چوونەژوورەوە، چوونەدەرەوە و پڕکردنی ئەو گۆڕەپانە تایبەتانەی کە لە شاری پیرۆزی کەربەلاوە نێزیکن، تاوەکو گەرەنتی لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارەی پێشبینیکراوی ئۆتۆمبێلەکان بکرێت لە کاتەکانی قەرەباڵغی زۆبدا."

وەزارەت ڕایگەیاندووە کە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز، فەرماندەیی پۆلیسی کەربەلا و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆدا کراوە بۆ دابینکردنی ڕەوانی و ئاسانکاریی لە جوڵەی زیارەتکاران و ئۆتۆمبێلەکاندا.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەت، چەندین گۆڕەپانی زیادەی بۆ ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دابینکردووە کە زیارەتکاران دەگوازنەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ و ئاسانکردنی پڕۆسەی گواستنەوەکە."

لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە کە "کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنی عێراق، ١٢ شەمەندەفەری ئامادەکردووە، لەگەڵ ٤ شەمەندەفەری زیادەی یەدەگ بۆ کاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی زیارەتکاران، بە مەبەستی دابینکردنی هاتوچۆیەکی ڕەوان لە چوون و گەڕانەوەدا."

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە کە "فڕۆکەخانەکانی عێراق بەردەوامن لە پێشوازیکردن لەو زیارەتکارانەی کە لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقی و کۆمپانیاکانی دیکەوە دێن، و خزمەتگوزاریی تەواوکارییان بۆ دابین دەکرێت بۆ گواستنەوەیان بەرەو شوێنە پیرۆزەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)