بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بەشداری لە مهراسیمی ماتەمینی حسێنیدا کرد کە لەلایەن سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانییەوە سازکرابوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی بەشداری کرد لە مهراسیمی ماتەمینی حسێنیدا کە لەلایەن سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیمەوە سازکرابوو، بە مەبەستی زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی و یارو هاوەڵانی (سڵاوی خوایان لێبێت)."