یاریگا – ئۆرینیۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ نوێکردەوە. بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی زاخۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی ئۆرینیۆی بۆ وەرزی نوێی 2026-2027ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند. ئەمە دەبێتە وەرزی دووەم لەسەریەک کە ئۆرینیۆ لە ریزەکانی یانەی زاخۆدا دەمێنێتەوە و بەرگری لە درێسی یانەکە دەکات.