بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی یاسایی پەرلەمان، جەختی کردەوە کە زیاتر لە 100 پڕۆژەیاسایی هێشتا چاوەڕوانن و پێویستیان بە خوێندنەوە و تاوتوێکردن و دەنگدان هەیە.
پەرلەمانتار،ئیبتسام هیلالی،ئەندامی لیژنەکە،لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: حکومەتی پێشوو ژمارەیەک پڕۆژەیاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کێشایەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی دەستکاری و داڕشتنەوەی هەندێک لە ماددەکانیان و هیوای خواست حکومەتی ئێستا دەستپێشخەری بکات بۆ ناردنەوەی ئەو یاسایانە بۆ پەرلەمان تاکو ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو بکرێت.
هیلالی وتیشی : پێویستە ژمارەیەک پڕۆژەیاسا بنێردرێن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەریان لە وەرزی یاسادانانی دووەمدا، کە بڕیارە لە مانگی تەموزی داهاتوودا دەست پێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە لە نێو ئەو یاسایانەدا، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی و پڕۆژەیاسای خزمەتگوزاری شارستانی (الخدمة المدنية)، لەگەڵ ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران.