🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرۆشیی حکومەت دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامە و پلانی دەستەی حەج و عومرە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 17:32

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران،جەختی کردەوە لە پەرۆشی حکومەت بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامە و پلانی دەستەی حەج و عومرە بەجۆرێک کە بەشداری بکات لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران پێشوازی لە سامی عومران مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە و ستافی پێشکەوتووی دەستەکە کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : زەیدی، پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی دەستەکە کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم وەک باشترین تیمی حەجی نێوان تیمی وڵاتانی ئیسلامی،لە ڕووی ڕێکخستن و خزمەتگوزارییەکانەوە، بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک، و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی دەستەکە و ئاستی ناوازەی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە حاجییە عێراقییەکان کرد، و جەختی کردەوە کە ئەم دەستکەوتە کارایی و کوالێتی کارکردن پیشان دەدات و پێگەی عێراق بەهێز دەکات.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک وەزیران،جەختی کردەوە لە پەرۆشیی حکومەت بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامە و پلانی دەستەکە، بەجۆرێک کە بەشداری بکات لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان و جەختیشی کردەوە لە گرنگیی بەردەوامیدان بە گوڕوتینی سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکان و وەبەرهێنانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کار و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستەڕوو : کە لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە کاری دەستەکە و ڕەوتی جێبەجێکردنی پلانەکانی داهاتووی کرا ، هەروەها تاوتوێکردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبێتەوە کرا ، بەجۆرێک کە بەشداری بکات لە پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)