بەغداد - INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان، فەریق یەکەمی روکن دکتۆر قەیس محەمەداوی، ڕێنمایی دا بە دوورکەوتنەوە لە سەربازیکردنی تەوەرەکانی هاتوچۆی سەردانیکەران و پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕۆژی دەیەمین لە مانگی موحەڕەمی حەرام و سەردانی ئەربەعینیه.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "هاوکات لەگەڵ هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکاندا، فەریق یەکەمی ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان، سەرکردایەتی کۆنگرەیەکی پسپۆڕیی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کارە مەیدانییەکان لە ماوەی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەمی حەرام و ئەربەعینی سەیدولشوهەدا ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت)، ئەمەش بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە هەواڵگرییەکان لە پێکهاتەکانی دەزگا ئەمنییەکان، دەستەی ڕوکن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، حەشدی شەعبی و ژمارەیەک لە ئەفسەران".
له راگهیندراوهكه هاتووه كه: "محەمەداوی جەختی لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردەی گرنگ کردەوە، کە لە پێشەنگیاندا: چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان، دوورکەوتنەوە لە سەربازیکردنی شارەکان و ڕێگاوبان و تەوەرەکانی هاتوچۆی سەردانیکەران، و تیشکخستنە سەر ڕێڕەوەکانی سەردانیکەران و ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر کەلێنێکی ئەمنی؛ هاوکات جەختیشی لەسەر وردبینی و پشکنینی ئەمنی کردەوە لە تەواوی ئەو شوێنانەی کە شایەتی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری ماتەمگێڕانن، لەوانەش گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل و موکێبە حوسێنییەکان".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە: "هەروەها فەریق یەکەمی ڕوکن محەمەداوی گوێی لە کورتەیەکی درێژخایەن گرت سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پلانی هەواڵگری لەلایەن بریکارییەت، دەزگا و فەرمانگەکانەوە، و ڕێنمایی دانیش خستەڕوو بۆ بذڵکردنی هەوڵی زیاتر و دابینکردنی باشترین هۆکارەکانی ئارامی بۆ سەردانیکەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ئەم دوو بۆنە گرنگە، لە هەمان کاتدا ستایشی ئەو هەوڵە گەورانەی کرد کە لەلایەن سەرجەم بەشەکانی دەزگا ئەمنییە ڕاسپێردراوەکان بەم ئەرکە پێشکەش دەکرێن".