🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ژاپۆن لە ڕۆژی دەیەمی جامی جیهانی دەگەڕێنەوە گۆڕەپانی یاریکردن

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/20 18:50

ڕۆژی شەممە لە خولی دووهەمی قۆناغی گرووپەکانی جامی جیهانی چەندین یاری سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدرێن، لە کاتێکدا ئەڵمانیا و هۆڵندا و ژاپۆن هەوڵدەدەن چانسی چوونە پێشیان بۆ خولەکانی داهاتوو زیاتر بکەن.

یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ڕووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان هۆڵەندا و سوید دەبێت، کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس بەڕێوە بچێت.

هۆڵەندا لە یارییەکەدا هەوڵی یەکەم بردنەوەی دەدات، دوای ئەوەی یەکشەممەی ڕابردوو لە بەرامبەر ژاپۆن یارییەکەی 2 بەرامبەر بە 2 کۆتایی هات. بەڵام سوید لە پێگەیەکی بەهێزتر دایە، بەو پێیەی لە توانی 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی تونس بباتەوە.

هەر لە یارییەکانی ئەمڕۆدا، بڕیارە ئەڵمانیا لە یاریگای تۆرۆنتۆ ئارێنا لە کەنەدا بەرامبەر کۆماری کەناری عاج یاری بکات. هەردوو یانە بە بردنەوە دەیانەوێت جێگەی خۆیان لە قۆناغی 32 مسۆگەر بکەن.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، بڕیارە ئیکوادۆر و کوروساۆ لە شاری کانساس لە ئەمەریکا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لە هەمان کۆمەڵەدا، نیوەشەوی شەممە و بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی واشنتن، تونس و ژاپۆن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

شایەنی باسە، ڕۆژی هەینی لە میانەی یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی، ئەمەریکا و ئوسترالیا لە گرووپی D یارییان کرد.

ئەمەریکا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە ئوسترالیا بباتەوە. بەمەش هەڵبژاردەی ئەمەریکا چوونی بۆ خولی داهاتووی جامی جیهانی 2026 مسۆگەر کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)