🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی یەكێتی جەخت لەسەر گرنگی یەكێتی نیشتمانی و سەقامگیری وڵات دەكەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/20 18:44

بەغدا -INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختیان لە گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و هەوڵی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە و تیایدا بارودۆخی گشتی وڵات و كۆمەڵێك بابەتی سیاسی و نیشتمانی تاوتوێ كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و هەوڵی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات كردەوە، هەروەها بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی گەشەپێدان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی هاووڵاتیان، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە، ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها چڕكردنەوەی هەماهەنگی و گفتوگۆی بنیاتنەر بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەگوێرەی دەستوور و یاسا، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگرێت، هاوبەشی نیشتمانی بەهێزبكات، هاوكات بەشداربێت لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری سیاسی.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)