🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە چاودێریكردنی دۆسیە ئەمنییەكانی ستراتیژی دەكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/20 16:11

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەرێورەسمی رادەستكردن لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە نێوان قاسم حەسەن عەبودی ڕاوێژكاری نوێ و قاسم محەمەد جەلال ئەعرەجی ڕاوێژكاری دەستلەكاركێشاوە.

لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە لە میانی مەراسیمەكەدا، سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی پاراستنی ئەدای پیشەیی و بەرزكردنەوەی ئاستی كاری دامەزراوەیی و بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی كە بە ڕاوێژكاری سپێردراوە، بەمەش ئاسایش و سەقامگیری بەرزدەكرێتەوە و پاڵپشتی توانا ئەمنییەكانی سەرجەم دەزگا و پێكهاتە پەیوەندیدارەكان دەكات.

بەگوێرەی بەیاننامەكە زەیدی ستایشی ئەدای پیشەیی ئەعرەجی بە درێژایی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی كردووە، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی چاودێریكردنی دۆسیە ئەمنییە ستراتیژییەكان و بەرنامە تایبەتەكان كردووەتەوە كە سەربەخۆیی بڕیاردانی ئەمنی عێراق بەهێزتر دەكەن و پشتیوانی لە سەروەری وڵات دەكەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)