یاریگا – فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یارییەکەی بەرامبەر سوید بێبەش دەبێت. رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سوید ئاشکرایکرد، فرێنکی دی یۆنگ لە بەشی خوارەوەی سکی هەست بە ئازار دەکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر سوید ناکات. پێکانی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە سەخت نییە، بەڵام کومان نایەوێت مەترسی …