نێودەوڵەتی – INA
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، شێخ نەعیم قاسم، ئەمڕۆ هەینی، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی لوبنانەوە دووپاتکردەوە و ڕوونیکردەوە کە چەکەکەیان ڕووبەڕووی دوژمن کراوەتەوە.
شێخ قاسم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە لە مەترسیدارترین قۆناغدا لە لوبنان و لەبەردەم مەترسیدارترین پلانی ئەمریکی-ئیسرائیلیدا تێپەڕ دەبین".
وتی: "پابەندین بە پاراستنی وڵاتەکەمانەوە و چەکەکەمان ڕووبەڕووی دوژمن کراوەتەوە"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئامانجی پلانی دوژمنان کۆتاییهێنانە بە پڕۆژەی مقاومه "، ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەو پلانەی ئەمڕۆ لە دژمان جێبەجێ دەکرێت، ئامانجەکەی کۆتاییهێنانە بە بەرگری و گەلەکەی و سڕینەوەی تەواوەتیی بوونیەتی لە لوبناندا".
ههروهها وتیشی: "دوژمن هەوڵ دەدات پلانەکانی لە ڕێگەی جەنگی تاوانکارانەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان جێبەجێ بکات، کە هیچ ڕێسایەک لە کوشتندا ڕەچاو ناکات"، جەختیشی کردەوە کە "پاشەکشەکردنی دوژمن و ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ٢٧-١١ دوای ڕووخانی سووریا هات، چونکە وایان دانا کە هاوسەنگیی هێز گۆڕانی بەسەردا هاتووە".
ڕوونیشیکردەوە: "ئەوان لە ڕێگەی پلانەکەیانەوە کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە دەسەڵاتی سیاسی ببێتە ئەو ڕووبەر و واجهەیەی هەموو ئەو کارانە دەکات کە دەبنە هۆی ڕووبەڕوبوونەوەی بەرگری".
هەروەها وتی، "دوژمنان ویستیان دەروازە ئاسمانی، دەریایی و وشکانییەکان دابخەن بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی چەک و تەکنەلۆژیا و هەر شتێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "پلانەکە کاری لەسەر ڕێگریکردن لە ئاوەدانکردنەوە کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی بە ئاوارەیی و دەربەدەری بمێننەوە و ژینگەی پاڵپشتی بەرگری، دژی بەرگری وەربگەڕێت"، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە "دوژمنان گەمارۆیەکی دارایی توندیان سەپاندووە بۆ ئەوەی نەتوانین دۆخەکە چارەسەر بکەین و نەتوانین ڕاست ببینەوە".