نێودەوڵەتی – INA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند کە پێشبینی ئاگربەستێکی گشتگیر "لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا" دەکات، ئەمەش دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان واشنتن و تاران.
ترەمپ لە ڕێگەی سەکۆی "ترووس سۆشیاڵ"ەوە ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە ئاشتییەوە، و هانی هەمووان دەدەین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پابەندبوونی خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی ڕێگە بە دانوستانەکانمان بدەن بە شێوەیەکی جوان گەشە بکەن".
زیاتریش وتی: "بازاڕەکان ڕازین بەوەی ڕوودەدات، لەگەڵ دابەزینێکی بەرچاوی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکان. پێشبینی ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرجەم بەرەکاندا دەکەین، بە لوبنان، حزبوڵڵا و (ئیسرائیل)یشەوە، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە".
ترەمپ و مەسعود پزیشکیان، هاوتا ئێرانییەکەی، لە دوورەوە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد کە دەقەکەی جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکانیدا دەکاتەوە، لەوانەش لوبنان، لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمز، بەو مەرجەی هەردوو وڵات دەست بە دانوستان بکەن سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و سزاکان.