🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوودانی جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە بنیاتنەرەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/18 18:17

بەغدا – INA

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە بنیاتنەرەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە غولام محەمەد ئیسحاق زی، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە فەرمییەکانی لە وڵاتدا."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئاراستەی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، لەگەڵ ئەو بەرنامە هاوبەشانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە بوارە جیاجیاکاندا جێبەجێ کراون بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان و چەسپاندنی هاوبەشیی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە، ئیسحاق زی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سوودانی دەربڕی و ستایشی ئەو ئاسانکاری و پاڵپشتی و هاوکارییە ئەرێنییەی کرد کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق پێشکەشی کراوە، بەتایبەت سەبارەت بە واژۆکردنی "چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٢٩" کە لە سەردەمی حکومەتەکەی سوودانیدا ئەنجام درا؛ ئەمەش ڕێگەی دا بە نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی لە عێراق لە چوارچێوەی گواستنەوەیەکی ئارام و ڕێکخراودا بەردەوام بکات، بەپێی ئەولەوییەتە ستراتیژییەکان کە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گشتگیر، گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام، دابینکردنی هەلی کار، خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ژینگە و کەشوهەوا، و بەهێزکردنی حوکمڕانیی باش و سەروەریی یاسا دەگرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە، سوودانی دەستخۆشی لەو هەوڵانە کرد کە ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراقدا داویەتی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا، جارێکی تریش جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکارییە بنیاتنەرەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)